دەسەڵاتدارانی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەی Spase Xدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاوکراوەکانی بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدڕالی ئەمریکی، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە بارەی تەقینەوەی موشەکی Space X نموونەی Starship لە دیسەمبەری ساڵی ٢٠٢٠.

پاش ئەوەی لە ٩ ی کانونی یەکەمی ڕابردوو، موشەکی سپەیس ئێکس لە ویلایەتی تەکساس تاقیکرایەوە، پلانیان هەبوو لە داهاتوودا موشەکەکە بەرەوە مەریخ بنێرن ، بەڵام لە یەکەم تاقیکردنەوەیدا تەقیەوە

هەرچەندە ئیلۆن مەسک بەڕێوبەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە تویتێکدا وتی کە، ئەم تاقیکردنەوەیە سەرکەوتن بووە، بەڵام ڕەنگە هەندێ لە کارمەندانی کۆمپانیاکە سەرپێچیان کردبێت، بووبێتە هۆی ئەم تەقینەوەیە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا