ڕەخنەیەک ئاراستەی ئیکیا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕەخنەیەکی توند ئاراستەی کۆمپانیای ئیکیای سویدی دەکرێت بە هۆکاری ئەوەی، خواردنێکی پێشکەش بە کارمەندەکانی کردووە لە ڕۆژی یادکردنەوەی کۆیلەکان لە ئەمریکا.

بەپێی بڵاو کراوەکان، ڕەخنەیەکی توند ئاڕاستەی کۆمپنایای بەناوبانگی کەل و پەلی ناوماڵ لە جیهاندا ئیکیای سویدی کراوە، دوای ئەوەی لە یەکێک لە لقەکانی لە ئەتلانتای جۆرجیا، لیستی خواردنی دروست کردووە کە پێک دێت. لە پەنیر و مریشک و شوتی ئەوەش ئەو خواردنەیە کە کۆیلەکان دەیانخوارد.

کۆمپانیاکە لە پەیامێکی ئەلیکترۆنیدا کە بۆ کارمەندەکانی ناردووە، لیستێکی خواردنە کە تیایدا هاتووە، بۆ ڕێزگرتن لە ئەمریکیە ئەفریقیەکان سەبارەت بەو پێشکەوتنەی لە مافەکانیان کراوە لە ئەمریکا، بەڵام هێشتا پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە.

یەکێک لە کارمەندەکانی ئیکیا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی، دانانی شوتیەکە ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە پەیوەندی بە کۆیلەکانەوە هەیە وا دەردەکەوێت کە ئێمە وەک کۆیلە سەیر بکرێین،  زیاتر لە ٢٠ کارمەند ناڕەزاییان دەربڕیوەو داوای وەستاندنی ئەو لیستە دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا