تابلۆیەکی بێ ناونیشان بە ملیۆنان دۆلار دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

تابلۆیەکی بێ ناونیشانی لاکێشەی شینی هونەرمەند و مامۆستای زانکۆی ئەمریکی مارک روسکۆ بە زیاتر لە ٣٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشرێت.

کاری هونەری تابلۆکە زۆر سادەیە، لەگەڵ ئەوەشدا تابلۆیەکی قەشەنگ و گەورەیە، لە زیادکراوی کریستیز لەشاری نیویۆرک بۆ فرۆشتن دانراوە.

تابلۆکە کە ناوی تابلۆی بێ ناونیشانی لێنراوە پێوانەکەی ٦٨ ئینج بە ٥٤ ئینجە، تابلۆی پێش کۆتای بوو روسکۆ پێش مردنی لەساڵی ١٩٧٠ دروستیکرد ، زانایان دەڵێن: ئیشی زەیتی لەسەر قوماشی تابلۆکە تایبەتمەندە بە چەندین ڕەنگی شینی جیاواز لەبەر ڕووناکیدا دەگۆڕێت و دەدرەوشێتەوە ، تابلۆکە ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرجەستە کردنی گیان و کاریگەریەکانی لەسەر ژیان هەیە.

رۆسکۆ بەیەکێك لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی ئەمریکا دادەنرێت، ناوێکی گەورەی بە ڕەنگەکان و تابلۆ جیاوازەکان بۆ خۆی دروستکرد، بەشێکی زۆری تابلۆکانی لاکێشە و چوارگۆشەن، روسکۆ لە بنەڕەتدا لە ڕوسیا لەدایک بووە، دواتر ساڵی ١٩١٣ لەگەڵ خێزانەکەی ڕۆشتوون بۆ ئەمریکا و نیشتەجێبوون، تەنها سێ کاری هونەری کێشاوە، لەگەڵ ئەم کارەی کە چەند مانگێک پیش مردنی کێشاویەتی و یەکێکە لە سەرکەوتنەکانی.

تابلۆکە گرنگیەکی زۆری جیهانی بەدەست هێناوە، لەکۆتایدا لە زیادکراوێکدا بە نرخی ٣٨.٢١ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا