پۆڵەتیک پرێس
لەساڵی 1956دا باسێکی زۆر دەربارەی یەکەم سەردانی شاژن ئیلیزابێسی دووەم بۆ نێجیریا هەبوو، کە چەند ساڵێک بوو شاژنی کۆچکردوو بەرەو تەختی پاشایەتی ڕۆشتبوو سەردانی گەلی نێجیریای لە ڕۆژئاوای ئەفریقا کرد.
بەپێی ماڵپەڕی “ئەلعەرەبیە” پێش گەیشتی شاژن هونەرمەندی ناوداری نێجیری بێن ئینونو ڕەزامەنی لیژنەی شاهانەی وەرگرت بۆ یادکردنەوەی سەردانەکەی شاژن بە هەڵکۆڵینی پەیکەرێک، ئەمەش وایلێکرد یەکەم هونەرمەندی ئەفریقی بێت کە وێنەی ئەندامێکی خێزانی شاهانەی بەڕیتانیای کێشابێت، ئینونو ساڵی دواتر دەستیکرد بە کارکردن لەسەر پەیکەرەکە، لەوماوەیەدا بۆ دانیشتن لەگەڵ شاژن چەندجارێک سەردانی کۆشکی بەکینگهامی لە لەندەن کرد، شاژنە ئیلیزابێس 12 جار بۆ پەیکەرتاشی ئینونو دانیشت، هەشت جار لە کۆشکی بەکینگهام و جارەکانی دیکە لە ستودیۆیەکی تایبەتی ویلیام ڕید دیک هاوڕێی ئینونو لە کۆمەڵگای شاهانەی هونەرمەندی بەڕیتانیا.
ئینونو لەساڵی 1957دا پەیکەرەکەی تەواوکرد، هونەرمەندەکە بەشێوازێکی تایبەت پەیکەرەکەی دروستکرد و وایکرد لەڕێگەی چاوەکانیەوە کارەکتەرێکی ئەفریقی بە شاژن بدات، دواتر پەیکەری برۆنزی شاژن لە بینای پەرلەمانی نێجیریا پێش ئامادەکارییەکان بۆ سەربەخۆیی وڵات لە بەڕیتانیا لەساڵی 1960 نمایشکرا.