فرۆشگایەک بۆ قوربانیانی توندو تیژی

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ بەرز بوونەوەی ڕێژەی قوربانیانی توند و تیژی، خوێندکارێکی ئامادەیی پۆڵەندی، فرۆشگایەک لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دادەنێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ قوربانیانی ئەو بابەتە

کریستینا باسکۆی تەمەن ١٧ ساڵ بیرۆکەی دانانی فرۆشگایەکی خەیاڵی بۆ وتنەوەی چەند وانەیەکی جوان هات بە مێشکدا، بە ناوی Camomiles and Pansies ئەمەش دوای بەربوونەوەی حاڵەتەکانی توندو تیژی خێزانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

کریستینا بۆ ئەوەی ئەرکەکەی بە ڕێک و پێکی ئەنجام بدات، پەیوەندی بە ناوەندەکانی مافی ژنانەوە کردووە بۆ ئەوەی پارێزەر و دەروون ناسی بۆ دابین بکەن، چونکە پێی وابوو کە بەتەنها خۆی بەس نیە بۆ ڕاوێژ کردن لەگەڵ قوربانیان و کێشەکانیان.

دوای دەستپێکردنی پرۆژەکە کریستینا دەڵێت کە زیاتر لە ٣٥٠ قوربانی پەیوەندیان پێوە کردووم، زیاتر گەنجی خوار تەمەن ٤٠ ساڵ بوون و نزیکەی لە ٪١٠شیان پیاو بوون، هەروەها بەهۆی بیرۆکەکەیەوە بووە خاوەنی خەڵاتی یەکێتی ئەوروپا و ١٠ هەزار یۆرۆی بۆ دابین کرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا