پۆڵەتیک پرێس
لە ڕوداوێکی نەخوازراودا لە سعودیە پزیشکانی بەشی فریاکەوتنی خێرا لە کۆمەڵەی شا فەیسەل تائیف توانیان کرمێک کە درێژیەکەی دوو سم بوو لە ڕوومەتی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ دەربکەن.
منداڵەکە بەردەوام ئازارێکی زۆر و ئاوسانی لە ڕوومەتی چەپدا هەبوو کاتێک گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانە و دوای پشکنین و ئەنجامدانی تیشک بۆ شوێنە ئاوساوەکەی دەرکەوت کرمێک لەژێر پێستیدا هەیە.
سیراج حمیدان وتەبێژی فەرمی تەندروستی تائیف وتی: پزیشکەکان توانیان نەشتەرگەریەکەە بەسەرکەوتووی ئەنجام بدەن و کرمەکە لە ڕوومەتی منداڵەکە دەربهێنن شوێنەکەی پاک بکەنەوە و چارەسەری گونجاویش بۆ منداڵەکە دابنێن، منداڵەکەش باری تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە.