بەڤیدیۆ..بەهۆی خواردنی بەرگرەوە ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی ئەمریکی کە خولیایەکی زۆری بۆ خواردنی بەرگر هەیە ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت و ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە بەهۆی خواردنی 32340 بەرگر لەساڵی 1972ەوە.

خاوەنی ژمارە پێوانەییەکە یەکەم پسوڵەی کە لەساڵی 1972دا بوو هەڵیگرتووە، لەوکاتەدا ڕۆژانە نۆ بەرگری دەخوارد، بۆماوەی 49 ساڵ هەموو ئەو پاکەتانەی بەرگرەکەی تێدابوو هەڵیگرتبوو، گورسک بێزار نابێت لە خواردنی بەرگر کە پێکهاتووە لە سەمون، پارچەیەک گۆشت، سەوزەی کاهوو، پارچەیەک پەنیر و سۆسی تەماتە، لای ئەو خۆشترین خواردنی جیهانە.

ماری هاوسەرەکەی گورسکە و دەڵێت: پێشتر پێی نەوتبووم خواستێکی بەشێوەیەی بۆ خواردنی بەرگر هەیە، بەڵام هیچ کێشەیەکەی لەنێوانماندا دروست نەکردووە و هەموو ڕۆژێکیش دەیخوات، هەندێ جار خۆشم بۆی ئامادە دەکەم.

أمريكي يدخل موسوعة غينيس بالتهامه أكثر من 32 ألف شطيرة "برغر" منذ عام 1972 ( فيديو) - نبأ الأردن الإخباري

ئەوەی سەیرە ئەم خواردنە خێرا و ئامادەکراوە هیچ کێشەیەکەی تەندروستی بۆ پیاوەکە دروست نەکردووە، کۆتا پشکنینەکانی دەریدەخەن کۆلیستڕۆڵی دابەزیوە و پەستانی خوێنیشی ئاساییە، پیاوەکە تەمەنی 64 ساڵە دەڵێت: تەندروستی خۆم دەپارێزم بەوەی ڕۆژانە ماوەیەکی زۆر بەپێ دەڕۆم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا