بەم شێوەیە لە هۆڵەکاندا ڕاهێنان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

وێنەی تیپێکی مۆسیقا، لە کاتی ڕاهێنان لە هۆڵێکدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مشتومڕێکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دروست کردووە.

مارگۆری تایلەر گرین ئەندامی کۆنگرێس، لە تویتەری خۆیدا بڵاوی کردەوە پێی وابوو کارێکی باش نیە دەست درێژییە بۆ سەر تایبەتمەندی منداڵان ،یەکێکیتریش لە بەکارهێنەرەکان ڕەخنەی لێگرت و وتی کە ئەمە ئاسایی نیە.

بەپێی بڵاوکراوەکان، کاتێک لە خوێندنگا ئەو تیپە موزیکیە، دەستیان بە ڕاهێنان کردەوە ناچار بوون لەگەڵ ڕێکارەکانی تەندروستی خۆیان بگونجێنن بۆئەوەی لە ڕاهێنانەکان بەردەوام بن، ئەویش بە پارااستنی مەودای نێوان خوێندکارەکان، لە ڕێگەی دانانی چەند خێمەیەکەوە لە هۆڵەکەدا.

سەرەڕای هەموو، کۆمێنت و قسەکان بەرپرسانی خوێندنگاکە وتیان کە خوێندکاران زۆر خۆشحاڵن بەو سنوردارکردنەو، پێیان وایە کە تەندروستی خوێندکارەکان بە باشی دەپارێزن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا