بەوێنە..بیری دۆزەخ لە یەمەن

پۆڵەتیک پرێس

نهێنیەکان لەسەرچاڵی بیئر بارهوت  لە ڕۆژهەڵاتی یەمەن، تا ئێستا بە تەواوی ئاشکرا نەکراوە خەڵکی سەبارەت بەو چاڵانە چیرۆک و ئەفسانەی زۆر دەگێڕنەوە، ژمارەیەکی زۆریش سەبارەت بەو چاڵە قوڵانە زانیارییان نیە.

چاڵەکە نزیکەی ١٣٠٠کیلۆمەتر لە پایتەختی سەنعای یەمەنەوە نزیکە، هەروەها لە سنوری عومانەوە، پێشبینی دەکرێت بیئر بارهوت لە بیابانی پارێزگای مەهرەبێت، بیئر بارهوت چاڵێکە قوڵیەکەی لە نێوان ١٠٠ بۆ ٢٥٠ مەتردا دەبێت و پانیەکەی نزیکەی ٣٠ مەتر دەبێت.

دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی یەمەن، مشتو مڕی زۆریان لەسەر ئەو چاڵە کردووە وتویانە زیندانێک بووە بۆ جنەکان، هەروەها ناویان لێناوە بیری دۆزەخ بۆنێکی ناخۆش لێوەی دێتە دەرەوە.

بەرپرسانی یەمەن ئاماژە بەوە دەدەن، کە نازانن چ شتێک لە بنی ئەو چاڵانەدا هەیە.

سەلاح بابگیر بەڕێوبەری دەستەی ڕووبەری جیۆلۆجی و سەرچاوە کانزاییەکان وتی، سەردانی چاڵەکانمان کردووە بزیکەی ٥٠ بۆ ٦٠ مەتر چووینەتە خوارەوە، بەڵام بۆنێکی زۆر ناخۆشی هەبووە دیمەنەکەی نامۆ بووە.

وتیشی بە هۆی کەمی ئۆکسجین و نەبوونی هەواوە نەمان توانیوە زیاتر بچینە خوارەوە، تیشکی خۆر ناچێتە بنی چاڵەکەو تەنها چەند باڵندەیەک لەوێ دەبینرێت.

وێنەگران هەوڵ، دەدەن گرتە ڤیدیۆو وێنەی ناوچاڵەکە وەرگرن بەڵام، کارێکی ئاسان نیە زەحمەتە بتوانن بە دەستی بهێنن.

دانیشتوانی ناوچەکە ترسیان لە نزیک بوونەوە لە چاڵەکان هەیە، بە هۆی ئەو ئەفسانانەی لەسەری بیستوویانە، بۆ ماوەیەکی زۆر چیرۆک دەربارەی جن لەو چاڵانەدا باسکراوە، لەو بڕوایەدا بوون ئەگەر نزیک بنەوە مەترسی ئەوەی هەیە ڕەنگە ئەو شتانە قوتبدات کە لێی نزیک دەبنەوە، زۆر کەس تەنانەت خۆیان بە دوور دەگرن لە قسە کردن لەسەر ئەم چاڵانە.

بابحیر، داوای کرد لکۆڵینەوەی زیاتر لەو چاڵانە بکرێت تاوەکو دەگەنە قوڵایی تەواو بۆ ئەوەی زانیارییان لەسەری هەبێت.

----

--------

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک