بەهار مەحمود: خۆكاندیدكردنی هۆشیار زێباری پێچەوانەی ماددەی 68 ی دەستوورە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، خۆكاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق دژی ماددەی 68 ی دەستوورە بەو پێیەی ناوبراو لە گەندەڵی تێوەگلاوە و تێوەگلانەكەشی لە پەرلەمان لەلایەن نوێنەرانی گەلەوە پشت راستكراوەتەوە.

بەهار مەحمود ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بەپێی یاسا كۆمەڵێك مەرج دانراوە بۆئەو كەسەی دەبێتە خۆی كاندید دەكات بۆ پۆستی سەرۆككۆمار یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە كە شایەتی بۆ بدرێت بەوەی لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەنەگلاوە.
بەهار مەحمود وتی: هۆشیار زێباری مەرجی دووەمی ماددەی 68 ی دەستووری تێدا نیە كە باس لەو كەسە دەكات خۆی كاندید دەكات بۆ پۆستی سەرۆككۆمار، هۆشیار زێباری لەبەرئەوەی تێوەگلاوە لە گەندەڵی و تێوەگلانەكەی سەلمێنراوە چونكە لە ناو هۆڵی پەرلەماندا نوێنەرانی گەل متمانەیان لێسەندووەتەوە.

وتیشی: دەبوو پارتی كەسێكی تری كاندید بكردایەت لەبری هۆشیار زێباری بۆئەوەی نە خۆی شەرمەزاربكات نە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق.

باسی لەوەشكرد، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان رێككەوتن لە نێوانیاندا هەیە، ئەگینا دەبوو سەرۆكایەتی پەرلەمان كاندیدكردنی هۆشیار زێباری رەت بكردایەتەوە، بۆیە ئەو لایەنانەی كە پێیان وایە هۆشیار زێباری مەرجی دووەمی ماددەی 68 نایگرێتەوە و بەو هۆیەوە ناتوانێت خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆككۆماری عێراق، دەبێت لە دادگای باڵای فیدراڵی تانە لەو بابەتە بدەن بۆئەوەی دادگای باڵا ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوە، ئەگەر لایەنێكیش بیەوێت تانە لە خۆكاندیدكردنی هۆشیار زێباری بدات، پێویستە ئێستا تانەی لێبدات، نەك دوای ئەوەی ئەگەر هاتوو ببێتە سەرۆككۆمار، چونكە ئەو ماددەیە تایبەتە بە كاندیدی سەرۆككۆمار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا