کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەر کرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زانا ڕەحمان ڕەحیم، قائیمقامی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند، “بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و بە هەوڵ و ماندووبوونی ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتی دیکە، کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا زانا ڕەحمان ڕەحیم ئاماژەی بەوەکرد، “هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنووری قەزای پێنجوێن ئاگادار دەکەینەوە، کە بە بڕیاری بەڕێز (کاك قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەت و بە هەوڵ و ماندووبوونی ژمارەیەک بەرپرس و کەسایەتی دیکە کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەر کرا، کە هەموویان دڵسۆزانە لەسەر خەت بوون و بە دەم ئەم کێشەیەوە هاتن”.

وتیشی: وەک قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن، زۆر سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین، کە دەستیان هەبوو لە چارەسەرکردنی کێشەکە، هەروەها سوپاسمان هەیە بۆ ئارامگری هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنووری قەزاکەمان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دانیشتووانی قەزای پێنجوێن بەهۆی کەمکردنەوەی کارەبای قەزاکەیان ناڕەزاییان دەربڕی و داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کێشەی کارەبایان بۆ چارەسەر بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا