پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە پەکینی پایتەختی چین، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک 29 کەس گیانیان لەدەستدا.
جێگری سەرۆکی شارەوانی ناوچەی فێنگتای پەکین ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە ئاگرکەوتووەتەوە و بەلای کەمەوە 29 کەس گیانیان لەدەستداوە و 70 نەخۆشی نەخۆشخانەکەش بەهۆی خراپی دۆخیانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکە گواستراونەتەوە.
کاربەدەستێکی پەکین ڕوونیکردەوە، ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی ئەو کۆمپانیایەی بەمەبەستی نوێکردنەوە لە نەخۆشخانەکەدا کاری کردووە ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەکرد، 12 کەس لە تیمی نوێکردنەوە و نوێنەرانی کۆمپانیاکە دەستگیرکراون.