كۆمەڵی دادگەریی دروشمە ئاینییەكەی نا گۆڕێت

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەریی رایدەگەیەنێت، رێكارەكانی گۆڕینی ناوی حزبەكەیان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆتایی هاتووە و دوای كۆتایی هاتنی مانگی رەمەزان گۆڕانكارییەكان دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام دروشمە ئاینییەکەیان وەک خۆی دەمێنێتەوە.

بێستوون حەمە ساڵح بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەری كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دوای ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەم كە كۆمەڵی ئیسلامی ناوەكەی گۆڕدرا بە كۆمەڵی دادگەریی، دەستمان كرد بە رێكارەكانی تۆماركردنی گۆڕینی ناو، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش ناوەكەیان پەسەندكرد، دوای كۆتایی هاتنی مانگی رەمەزان گۆڕانكارییەكان بەتایبەتی لە بواری لۆگۆ و ئاڵا دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵ وتی: لۆگۆكەمان وەك خۆی دەمێنێتەوە تەنها نووسینی سەر لۆگۆكە دەگۆڕدرێت، دروشمەكەشمان هەمان دروشمی پێشووە كە ئایەتێكی قورئانی پیرۆزە (وما ارسناك الا رحمة للعالمین).

رۆژی 18ی شوباتی 2021 كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان چوارەمین كۆنگرەی خۆی لە شاری سلێمانی بەست و ناوی حیزبەكەی بۆ كۆمەڵی دادگەریی كوردستان گۆڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا