كۆمەڵ و یەكگرتوو: یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێمن ئەسكەندەر بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: هۆكاری دواكەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هەموارنەكردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنە، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسیەكان پێكەوە گفتووگۆبكەن و بگەنە ڕێككەوتنێك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، هەروەها خواستی لایەنە سیاسیەكان لەو یاسایەدا جێگیربكرێت، بۆ ئەوەی لەمساڵدا هەڵبژاردن بكرێت و چیتر دوا نەكەوێت.

هێمن ئەسكەندەر وتیشی: ئەگەر بمانەوێت هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دیموكراسیانە ئەنجام بدەین، پێوسیتە یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە و دەستكاری بكرێت یاخود دەبێت یاسایەكی نوێی بۆ دەربكرێت و هەموو لایەنە سیاسیەكان لەسەری كۆكبن.

لای خۆشیەوە د. بێستوون حەمە ساڵح بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەری كوردستان ڕایگەیاند: ئەركی هەموو لایەنەكانە بێنە سەر مێزی گفتووگۆ و یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە، چونكە ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستی هەرێمەو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستانە.

د. بێستوون حەمە ساڵح وتیشی: هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دژی هیچ كەس و لایەنێك نیە، بەڵكو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە، بە یاسایەكی پێشكەوتوو كە هاوتەریب بێت لەگەڵ یاسا جیهانییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا