كۆمەڵی دادگەری هۆشداری لە هەڵوەشاندنەوەی هەرێم دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵی لە راگەیەندراوێًكدا بڵاویكردەوە، كۆمەڵی دادگەری پێی وایە ئەو كۆبوونەوەیەی پەرلەمان و ئەو ‏دەرئەنجامانەی ‏لێی كەوتووەتەوە لەسەر كۆمیسیۆن، جێگەی سەرنج و ‏ڕەخنەن و مەترسیمان ‏هەیە ئەم جۆرە كارانە هەرێم بەرەو هەڵوەشاندنەوە ‏ببات‎ .‎

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەری، كۆمەڵی دادگەری كوردستان نیگەرانە لەو بارودۆخەی لە پەڕلەمانی ‏كوردستان ‏هاتووەتە ئاراوە و پارتە دەسەڵاتدارەكان نەیانویست لە ماوەی ‏یاسایی تەمەنی ‏پەڕلەمان كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن كارا بكەنەوە و ‏هەمواری یاسای هەڵبژاردن ‏بكرێت، تا بەشێوەیەكی نایاسایی ماوەی ‏پەڕلەمان درێژ كرایەوە و بەو هۆیەوە ‏و وەك هەڵوێست و دەربڕینی ‏ناڕەزایەتیی فراكسیۆنی كۆمەڵ و چەند ‏فڕاكسیۆن و پەڕلەمانتارێكی دیكە ‏دەستیان لە كار كێشایەوە.‏

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەم قۆناغەدا و لە پرسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ‏ڕاپرسی ‏كۆمەڵی دادگەری پێی وایە ئەو كۆبوونەوەیەی پەڕلەمان و ئەو ‏دەرئەنجامانەی ‏لێی كەوتووەتەوە لەسەر كۆمیسیۆن، جێگەی سەرنج و ‏ڕەخنەن و مەترسیمان ‏هەیە ئەم جۆرە كارانە هەرێم بەرەو هەڵوەشاندنەوە ‏ببات‎ .‎

ئاماژە بەوەشدەكات تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنەكانی پەڕلەمانی كوردستان، كۆمەڵی ‏دادگەری ‏لەپێناو گێڕانەوەی هیوا و متمانە بۆ هاووڵاتیان و ئامادەبوونیان ‏لەبەردەم ‏سندوقەكانی هەڵبژاردن و كۆتاییهێنان بەو بارودۆخەی دەسەڵات ‏بەسەر ‏هاوڵاتیانیدا هێناوە، ئامادەیی بۆ یەكخستنی هێز و دەنگە ‏ناڕازییەكانی ‏دەرەوەی دەسەڵات هەیە و كاریشی بۆ دەكات.‏

روونیشیدەكاتەوە، سەبارەت بە پرسی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستانیش لە ‏پڕۆژەیاسای ‏بودجەی عێراق و ئەو بڕیارانەی لیژنەی دارایی لەسەری ‏ڕێككەوتوون و ئەو ‏ڕاجیایی و ناكۆكییەی لەنێوان لایەنەكان دروست ‏بووە، كۆمەڵی دادگەری پێی ‏وایە بودجە ڕەهەندێكی نیشتمانی هەیە و ‏پەیوەستە بە هەموو تاكێكی عێراق ‏و كوردستانەوە، دەبوو نوێنەرانی ‏كورد لە فڕاكسیۆنە جیاوازەكان لەسەر ‏بەدەستهێنانی مافی هاووڵاتیانی ‏كوردستان لە بودجەدا دوور لە موزایەدە و ‏بازرگانی لەسەر حسابی ‏هاووڵاتی، یەكدەنگ بوونایە‎.‎

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا