مەكگۆرگ پشتگیری ئەمریكا بۆ هەرێم دووپاتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

برێت مەكگۆرگ ڕێكخەری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئافریكا لە كۆشكی سپی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم كۆبووە و پشتگیری كردنی ئەمریكای بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێم ، لە میانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، برێت مەكگورگ ڕێكخەری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئافریكا لە كۆشكی سپی، دووپاتی كردەوە كە ئەمەریكا لە پشتگیریكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێكشكاندنی یەكجاریی داعش، دەتوانن پشتی پێ ببەستن، هەروەها پرسە و سەرەخۆشی پێشكەش بە خانەوادەی شەهیدانی پێشمەرگە كرد كە ئەم دوایییە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا شەهید بوون.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 13_12_2021 لە هەولێر بەڕێوە چوو، نێچیرڤان بارزانی كاتی سەردانی مەكگۆرگی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان بە گرنگ لە قەڵەم دا و دووپاتی كردەوە كە لە سەروبەندی گۆڕانی ئەركی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە عێراق، دووپاتكردنەوەی بەردەوامیی پابەندیی ئەمەریكا بە پشتگیریكردنی عێراق و هەرێمی كوردستانەوە، پەیامێكی گرنگە.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، هەردوولا هاوڕا بوون كە داعش مەترسییەكی ڕاستەقینەیە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێكشكاندنی، هێشتا عێراق پێویستی بە بەردەوامیی پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە، هەروەها هاریكاری و هەماهەنگیی هێز و لایەنە عێراقییەكانیان بە پێویست زانی بۆ ئەوەی بتوانن حكومەتێكی كۆكەرەوە لە وڵات پێك بهێنن كە وەڵامدەرەوەی داواكارییەكانی هاووڵاتیانی عێراق بێت و ئارامی و سەقامگیریی بپارێزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا