پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرکان تۆبال، پزیشکی تورکیا جەختی لەوەکردەوە، “ئەنجامی پشکنینەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا نێگەتیڤ بووە”.
ئەو پزیشکە تورکە ئاشکراشی کرد، “لە ڕۆژی هەینییەوە ئەردۆغان دەگەڕێتەوە بۆسەر کاری ڕۆتینی ڕۆژانەی خۆی”.
ڕۆژی 5ی شەبات ئەردۆغان ڕایگەیاند، خۆی و هاوسەرەکەی، ئامینە ئەردۆغان، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
وتیشی: خۆشبەختانە نەخۆشیەکەمان قورس نییە و ئاگادارکراوینەتەوە کە پەیوەندی بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە هەیە.