ئیسرائیل فشار دەخاتە سەر ئەمریکا بۆ هێرش کردنەسەر ئێران

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژنامەکان بڵاوکراونەتەوە، ئیسرائیل داوا لە ئەمریکا دەکات پێکەوە کار بکەن بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتی ئێران.

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا، ئێران بەردەوام بوو لە دانوستانەکانی سەبارەت بە پرسی ئەتۆم لە ڤێنا، لە ئێستادا ئیسرائیل فشارێکی زۆر دەخاتە سەر ئەمریکا بۆ ئەوەی پلانی سەربازی بەهێز دابڕێژن بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، ئەگەر دانوستانی ڤێنا ئەنجامی نەبوو.

لە چەند مانگی ڕابردوودا، نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، ئێران بە شێوەیەکی لاواز دانوستانەکان دەکات سەبارەت بە پرسی ئەتۆم، بەڵام بەداخەوە جیهان وا مامەڵەی لەگەڵ دەکات وەک ئەوەی بەهێزبێت، داوای لە وڵاتە زلهێزەکان کرد هەڵوێستی گەورەی بەرامبەر وەربگرن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا