وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەرگای وەرگرتن لە كۆلێژی پۆلیس بۆ دەرچووانی ئامادەیی دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەرگای وەرگرتنی لە خولی 70 ی كۆلێژی پۆلیس بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە سەرجەم بەشەكان كردەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، فۆرمی خولی 70 ی كۆلێژی پۆلیس بۆ دەرچووانی خوێندنی ئامادەیی ساڵی 2022_2023 و 2021 – 2022 كارادەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەرچووانی ئامادەیی بەشەكانی زانستی و وێژەیی و پیشەسازی و بازرگانی ئەو دوو ساڵی خوێندنە دەتوانن فۆرمی تایبەت بە وەرگرتنیان لە خولی 70 ی كۆلێژی پۆلیس پڕبكەنەوە.

پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی عێراق, دەرگای دامەزراندنی وەك پۆلیسی چالاكیە مەدەنییەكان بە رووی دەرچووانی ناوەندی و ئامادەیی عێراق كردەوە و ناوی 30 هەزار كەسی لە رەگەزی نێر و شەش هەزار لە رەگەزی مێ تۆماركرا.

دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینكە فۆرم پڕبكەنەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا