پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی لوتکەی 20 لە ئیندۆنیزیا، هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و چین کۆدەبنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی چین ئاشکرایکرد، بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی لوتکەی 20 لە ئیندۆنیزیا، شی جین پینگ، سەرۆکی چین لە تایلاند چاوی بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بکەوێت و لەگەڵیاندا کۆببێتەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە ئەمریکا و چین لەسەر دۆسیەی تایوان لە ناکۆکیدان، ئەم ناکۆکییەش مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە و دەوترێت هەر کام لە ئەمریکا یاخود چین هەوڵ بۆ داگیرکاری لە تایوان بدات ئەوا جەنگی جیهانیی سێیەم هەڵدەگیرسێت.