نرخی نەوت 79 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، بەر لەو کۆبوونەوەیەی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس کە بڕیارە گەورە بەرهەمهێنەران تیایدا پابەندببن بە پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 76 دۆلار و 15 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە کۆمەڵەی ئۆپیک و روسیا و هاوپەیمانانی کە پێیاندەوترێت ئۆپیک پڵەس، کۆببنەوە و پێدەچێت لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاربدەن لەسەر پابەندبوون بە پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە وەک چۆن لە مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە لەسەری بەردەوامن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا