پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێران بڵاویکردەوە، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا و بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی وڵاتەکە کۆببێتەوە.
بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکانی ئێران و ڕوسیا، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە رەئیسی و پوتن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان ڕوسیا و ئێران لەنێویشیاندا جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی هاوبەش لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی کۆببنەوە.
هاوکات، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەو دوو سەرۆکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان و خشتەی کارکردنی گشتگیر و هاوبەشی نێوان ئێران و ڕوسیا تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.