پۆڵه‌تیك پرێس:
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی یاداشتی ناڕه‌زایه‌تییان دابوه كونسوڵی فه‌ره‌نسا، ته‌عبیر له‌ڕای شه‌خسی خۆیان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێمن هه‌ورامی ڕایگه‌یاند، “حكومه‌تی فه‌ره‌نسا و گه‌له‌كه‌ی هه‌میشه پاڵپشتی گه‌لی كورد بوون، سه‌ردانمان بۆ كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا ته‌عبیره له‌پاڵپشتی ئێمه بۆ ئه‌و وڵاته”.
هێمن هه‌ورامی وتیشی، “هه‌ڵوێستی خاتوو دانیاڵ میتران و سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌بیر ناكه‌ین، فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپی بو دانی به‌په‌رله‌مانی كوردستاندا نا”.
له‌باره‌ی یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی 22 په‌رله‌مانتاری كوردستان بۆ كونسوڵی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر هێمن هه‌ورامی وتی، “ئه‌وان ته‌عبیر له‌ڕای خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕای فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌یه، دژی هه‌ر لێدوان و هه‌ڵوێستێكین دژ به ئازادی ڕاده‌ربڕین”.