پۆڵەتیک پرێس
ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرز بوونەوەیەکی بەرچاوی، لە چاو چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بازاڕەکانی جیهان تۆمار کرد.
ئەمرۆ هەینی 15ی نیسان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 111 دۆلار و 70سەنتە، هەروەها بەپێی دواین ئامار کە ماڵپەڕی ئۆیل پرایز بڵاوی کردۆتەوە یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 106 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، لە ماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی زۆر بەرزبووەوە، تا ئەمڕۆ بەردەوام گۆڕانکاری زۆری بەسەردادێت ڕۆژانە.