هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەک بۆ شۆفێران بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە24ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەهۆی داڕمان ڕێگایەک ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە.

هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرانە دەکاتەوە، کە رێیان دەکەوێتە سەر شەقامی سەرەکی سەر پردی تاسڵوجە بەرەو ئاراستەی شاڕێی تاسڵوجە – سلێمانی، بە ووریاییەوە لەو جێگایە شۆفێری بکەن”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆی داڕمان و ھەرەسی بەشێک لەو گردەی تەنیشت شەقامەکە کە پێشتر کاری بڕین و داتاشینی وەک بەشێک لەکاری شەقامی سەدمەتری بۆکراوە و بەھۆی کاریگەری باران بارین درووست بووە، گەرچی ئەو ھەرەسە نەگەیشتۆتە سەر شەقامەکە و نەبووەتە بەربەست کردنی، بەڵام باشتر وایە شۆفێران زیاتر بەئاگابن.

ڕوونیکردەوە، لەسەر فەرمانی بەرێوەبەری ھاتووچۆی سلێمانی، چاودێری بەردوامی ئەو جێگایە دەکرێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆ و وەرگرتنی رێکاری پێویست لە ھەر پێشھاتێک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا