چاوش ئۆغڵۆ: دەبێت سوید و فنلەندا بوەستن لە یارمەتیدانی پەکەکە و یەپەگە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەکردەوە کە وڵاتەکەی ئەندامانی هاوپەیمانی ناتۆی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی سوید و فنلەندا پشتیوانی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” و یەکینەکانی پاراستنی گەل “یەپەگە” دەکەن و وتیشی، “دەبێت سوید و فنلەندا بوەستن لە یارمەتیدانی پەکەکە و یەپەگە”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چاوش ئۆغڵۆ باسی لەوەکرد، “ئەندامانی هاوپەیمانی ناتۆمان ئاگادارکردووەتەوە لەوەی سوید و فنلەندا پشتیوانی پەکەکە و یەپەگە دەکەن و سوید لەڕووی چەکەوە یارمەتیان دەدات”.

جەختی لەوەش کردەوە، “پێویستە گرەنتی ئەمنی هەبێت لەبارەی سوید و فنلەندا بۆ چوونەناو هاوپەیمانی ناتۆ و بوەستن لە یارمەتیدانی پەکەکە و یەپەگە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “قبوڵی ناکەین ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت بچنەناو ناتۆ سنوور بسەپێنن بەسەر هەناردەکردندا بەرەو تورکیا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا