حکومەتی نوێی لوبنان پێکهێنرا

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێکهێنانی حکومەتەکەی لوبنان دوای ماوەیەکی زۆر ڕاگەیەندرا، لە کۆمەڵێک کەسی نوێ پێکهێنراون.

ئەمرۆ هەینی 10ی ئەیلولی 2021، بە سەرۆکایەتی نەجیب میقاتی، پێکهێنانی حکومەتی لوبنان ڕاگەیندرا کە لە 24وەزیری پسپۆڕ پەکهاتووە، لە ماوەی پێشوودا هیچ پۆستێکی وەزیری و پەرلەمانیان وەرنەگرتووە، تەنها سەرۆکەکەیان نەبێت.

میقاتی گەیشتە کۆشکی کۆماری، لەگەڵ میشێڵ عەون سەرۆک کۆمار کۆبۆوە، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دوایین ڕەشنوسی پێکهێنانی حکومەت لەلایەن میقاتیەوە، پێش ڕێکخستنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆمار، کۆبوونەوەیەکی سێ لایەنە بە بەشداری نەبیە بەری، بۆ پێکهێنانی شێوەی حکومەتەکە ئەنجام درا.

سەرۆک حکومەتی نوێ نەجیب میقاتی پێشتر دووجار سەرۆکایەتی حکومەتی لوبنانی کردووە، لە ساڵی 2005 و لە ساڵی 2011دا، هەروەها لە سێ حکومەتی یەک لە دوای یەکدا پۆستی هەبووە، لە ساڵی 2000تا ساڵی 2005جێگری تەرابلوس بووە، لە ساڵی 2009تا ساڵی 2018دووبارە وەک جێگری تەرابلوس هەڵبژێردراوەتەوە، لە ساڵی 1998 تاساڵی 2004لە دەستەی کاروباری گشتی و گواستنەوە بووە.

سەرۆک میقاتی لە ساڵی 1955لە دایک بووە، خوێندنی لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت تەواو کردووە، لە پەیمانگای ئەنسیاد لە فەڕەنسا و زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا خوێندنی باڵای تەواو کردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا