نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرباری بەردەوامی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

مانگی حوزیرانی رابردوو بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد، هەتا ساڵی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا