کازمی بەردی بناغەی بەندەری فاو دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی یەکشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەسڕە بەیاوەری ژمارەیەک بەرپرس بەردی بناغەی پڕۆژەی بەندەری فاویان دانا.

بەیانی رۆژی یەکشەممە مستەفا کازمی گەیشتە پارێزگای بەسڕە و بەردی بناغەی پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورەی دانا.

بەندەری فاو بەندەرێکی عێراقییە و دەکەوێتە نیمچە دورگەی فاو لە باشوری پارێزگای بەسڕە، تێچووی ئەم پڕۆژەیە نزیکەی 4.6 ملیار یۆرۆیە و توانای ساڵانەی بە 99 ملیۆن تۆن دەخەمڵێنرێت، بەمشێوەیەش دەبێتە یەکێک لە گەورەترین بەندەرەکانی وڵاتانی کەنداو و جیهانیش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا