پەكەكە: سێ گەریلامان بەهۆی چەكی كیمیاییەوە شەهیدبوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی سێ گەریلای ئاشكراكرد كە لە مەیدانی گردی سۆری ئاڤاشین لە هێرشێكی كیمیایی سوپای توركیادا شەهیدبوون.

ئەمڕۆ هەینی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی سێ گەریلای دیكەی ئاشكراكرد كرد كە رۆژی 3ی ئەم مانگە لە ئەنجامی بۆردوومانێكی كیمیایی لە ئاڤاشین شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ڕۆژی 15ی ئەم مانگە ڕامانگەیاند كە3 ی ئەم مانگە، سوپای توركیا چونكە نەیتوانیوە بەهۆی بەرخۆدانی هێزەكانمانەوە پێشڕەویی بكات، ڕێبازی دژە مرۆڤانەی بەكارهێناوە و گازی ژەهراویی دژی گردی سۆر بەكارهێناوە و لەم هێرشەدا، سێ هەڤاڵمان شەهیدبوون.

هەروەها هاتووە: هەڤاڵانمان، بۆتان، زنارین و دەلال، كە لە مەیدانی بەرخۆدانی گردی سۆر، بە بەرخۆدانیان لاپەڕەیەكی نوێی قارەمانییان لە مێژووی ئازادیی گەلەكەمان نووسییەوە، لە ڕێگای سەركەوتندا وەك سەرچاوەی هەرە گەورەی هێز و مۆراڵی گەریلاكانی ئازادی كوردستان، بەبیردەهێنرێنەوە و دەبنە هاندەرمان بۆ تێكۆشان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا