هۆكاری نزمبوونەوەی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار نادیارە

پۆڵەتیك پرێس

دوو رۆژە بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینێکی بەرچای بەخۆوە بینیووە، ئەندامێكی لیژنەی دارایش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت “هۆكارەكەی نەزانراوە و پێویستە بانكی ناوەندی بەزوترین كات چارسەری ئەو دۆخە بكات”.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “نزمبونەوەی دیناری عێراقی بەامبەر بە دۆلار كاتییە و هۆكارەكەی پەیوەندی بە بانكی ناوەندیەوە نییە، بەڵكو هۆكارەكەی نەزانراوە، پێویستە بەزوترین كات بانكی ناوەندی چارەسەری دۆخەكە بكات”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی” مستەفا موخیف پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ لیژنەی دارایی بەڵێندا رێگە نادەن دۆلار زیاتر بەرز بێتەوە، لە كاتی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرنامەی تایبەتی خۆیان هەیە و دۆلارێکی زۆریان هەیە، هەر کاتێک نرخی دۆلار بەرزبێتەوە، دۆلاری زیاتر دەخەنە بازاڕەوە”.

بەوتەی شیروان میرزا چاوەڕوان ناكرێت بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 148 هەزار دینار زیاتر بەرز بێتەوە، ئەو بەرزبونەوەیەش كە هەیە بەردەوامی نابێت.

ئەمە دوای ئەوە دێت، ماوەی دوو رۆژە نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی زۆری بەخۆوە بینیووە، بەشێوەیەك بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 149 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە، ئەوەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا