لە کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی چی دەکرێت؟

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وائیل رەکابی، سەرکردەی ناو هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوەکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی سەرجەم ئەگەرەکانی پڕۆسەی سیاسی ئێستای عێراق تاوتوێ دەکرێن.

وائیل رەکابی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکان لە ماڵی عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی بەڕێوەدەچێت”.

وتیشی: لایەنە سیاسییەکانی ناو چوارچێوەکە ئەگەرە جیاجیاکانی پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ دەکەن، لە بڵاوکردنەوەی ئەنجامی ئەو تانانەی لەسەر یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان لەلای دادگای فیدڕاڵی تۆمارکران تا ئەوەی کە ئایا ئەنجامەکان ئەرێنی دەبن یاخود نەرێنی.

باسی لەوەشکرد، چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆ لەسەر بابەتی ئۆپۆزسیۆن و داهاتووی پڕۆسەی سیاسی دەکات، هاوکات قسە لەسەر بابەتی گفتوگۆی لایەنەکان دەکەن لەگەڵ ڕەوتی سەدر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا