نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوت دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لە مامەڵەکان دووبارە رووی لە دابەزین کرد.

بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-06-2023 زیاتر لە یەک دۆلار دابەزی و بە 72 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا لە نزیک 68 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی برێنت رۆژی چوارشەممە تاوەکو 74 دۆلاریش بەرزبووەوە، بەڵام دوای بڕیاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا دابەزی بۆ نزیکەی 72 دۆلار.

نیگەرانی لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە چەند مانگی داهاتوودا ئەگەری سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکای زیادکردووە کە دەبێتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خواست بۆ کاڵا و کانزاکان.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا