دەنگی لایەنە براوەكان لە پارێزگاكانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە 15 پارێزگای عێراق بە كەركوك و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانەوە، 16 ملیۆن كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتەوە و مافی دەنگدانیان هەبوو، بەڵام تەنها 6 ملیۆن كەس بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی كرد، لەگەڵ ئەوەی 23 ملیۆن كەس مافی دەنگدانی هەبوو، بەپێی راگەیاندنی كۆمیسیۆنیش، رێژەی بەشداری 41٪ بووە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق كە رۆژی( 18ی كانوونی یەكەمی 2023) لە سەرتاسەری عێراق (جگەلە هەرێمی كوردستان) بەرێوەچوو.

رۆژی سێشەممە 19ی كانوونی یەكەمی 2023، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بەو شێوەیە بڵاوكردەوە.

لە پارێزگای واست:

لیستی (واست اجمل )، دەنگی بەدەستهاتووی ( 93837)

دەوڵەتی قانون، ژمارەی دەنگی بەدەستهاتووی ( 31321)

هاوپەیمانی نەبنی، ژمارەی دەنگی بەدەستهاتووی ( 31124)

هەوپەیمانی هێزی دەوڵەتی نیشتیمانی ژمارەی دەنگی بەدەستهاتووی ( 29250)

لە پارێزگای نەجەف

هاوپەیمانی نەبنی ژمارەی دەنگە بەدەستهاتووەكانی (42099)

هاوپەیمانیی دەوڵەی قانون ژمارەی دەنگ ( 35958)

جووڵانەوەی وەفای عێراقی ژمارەی دەنگ(29667)

هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتیمانی ژمارەی دەنگ(24581)

لە پارێزگای قادسیە:

هاوپەیمانی نەبنی ژمارەی دەنگ( 54488)

هاوپەیمانی دەولەی قانون ژمارەی دەنگ(43842)

هاوپەیمانی ( قیم مدنی) ژمارەی دەنگ(33619)

لە پارێزگای ئەنبار:

هاوپەیمانی تەقەدوم ژمارەی دەنگ(154733)

ئەنبار ناسنامەمانە، ژمارەی دەنگ(74062)

هاوپەیمانی ( قمم) ژمارەی دەنگ(61204)

سیادە ژمارەی دەنگ(40127)

لە كەربەلا:

( ابداع كربلا) ژمارەی ژمارەی دەنگ(99166)

هاوپەیمانی دەولەی قانون ژمارەی دەنگ( 31656)

هاوپەیمانی نەبنی ژمارەی دەنگ(24352).

لە بابل:

هاوپەیمانی نەبنی ژمارەی دەنگ(79611)

هاوپەیمانی دەولەی قانون ژمارەی دەنگ(61548)

هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتیمانی ژمارەی دەنگ(58057)

لە بەسرە:

هاوپەیمانی تەسمیم ژمارەی دەنگەكانی (266999)

هاوپەیمانی نەبنی ژمارەی دەنگەكانی(112034)

هاوپەیمانی دەولەی قانون، ژمارەی دەنگەكانی(60534)

لە میسان:

پارتی نەبنی ژمارەی دەنگەكانی(51101 )

هاوپەیمانی دەولەی قانون ژمارەی دەنگەكانی(31841 )

لە موسەننا:

هاوپەیمانی دەولەی قانون ژمارەی دەنگەكانی (46750)

هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتیمانی، ژمارەی دەنگەكانی(42099)

لە زیقار:

هاوپەیمانی نەبنی، ژمارەی دەنگەكانی(73238 ).

هاوپەیمانی دەولەی قانون ژمارەی دەنگی(65816)

لە بەغدا:

هاوپەیمانی( تەقەدوم) ژمارەی دەنگی(132719)

هاوپەیمانی نەبنی، ژمارەی دەنگ(131869)

هاوپەیمانی دەولەی قانون ژمارەی دەنگی(130468)

لە كەركوك یەكێتی یەكەمە:

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، پارتی لە نەینەوا چوار كورسی و لە كەركوك دوو كورسی بەدەستهێناوە. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك پێنج كورسی، لە نەینەوا پێنج كورسی (هاوپەیمانیی ئەهلی نەینەوا) و لە دیالەش یەك كورسی بەدەستهێناوە.

هەر بە گوێرەی ئەنجامەكان پارتی لە نەینەوا 127938 دەنگ، لە كەركوك 46749 دەنگ و لە دیالە 6804 دەنگی بەدەستهێناوە. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نەینەوا 45939 دەنگ، لە كەركوك 139373 و لە دیالە 23715 دەنگی بەدەستهێناوە. نەوەی نوێش لە كەركوك 24620 دەنگی بەدەستهێناوە.

ئەو كاندیدانەی یەكێتی و پارتی و هێزەکانی تر كێن كە لە کەرکوک سەركەوتنیان بەدەستهێناوە؟

بەگوێرەی زانیارییەكان بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەو كاندیدانەی لە كەركوك كورسییان مسۆگەر كردووە، ناوەكانیان بەمشێوەیەیە:

یەكێتی پێنج كورسی

نەشئەت شاهوێز خورشید: 37971 دەنگ

رێبوار تەها: 27265 دەنگ

ئەحمەد فاتیح: 11 هەزار دەنگ

هۆشیار هیجران: 5961 دەنگ

پەروین فاتیح جەباری: 5396 دەنگ

هاوپەیمانیی عەرەبی دوو كورسی

راكان جبووری: 36617 دەنگ

ئەحمەد عەبدولواحید حەمدانی: 8717 دەنگ

بەرەی توركمانی یەكگرتووی عێراق دوو كورسی:

ئەحمەد رەمزی كەریم: 19339 دەنگ

محەمەد سەمعان كەنعان: 10698 دەنگ

پارتی دیموكراتی كوردستان دوو كورسی

حەسەن مەجید رەشید شێخانی: 7505 دەنگ

شۆخان حەسیب : 3582 دەنگ

قیادە دوو كورسی

رەعد ساڵح حوسێن جبووری: 9967 دەنگ

بەیدا حەموود دەرویش: 1744 دەنگ

عرووبە یەك كورسی

زاهیر ئەنوەر عاسی حوسێن عوبەیدی: 10060 دەنگ

بزووتنەوەی بابلیون یەك كورسی

ئینجیل زیا شیبا زیا:

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا