پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، “سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستیپێکردووە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، “پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن”.
وتیشی: گرنگترین ڕێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.
ئەوەشی خستەڕوو، “لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشیەکە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەکانی كۆرۆنا بكەیت”.