پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێشبینی دەکرێت لە 1ی تشرینی دووەم بۆ 7ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجام بدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیاروایە لەم هەفتەیەدا جارێکی دیکە دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لەسەر بابەتی هەڵبژاردن کۆببنەوە.
هاوکات بڕیاروایە ئەمڕۆ دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی هەڵبژاردن ئاشکرابکات کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دیاریکراوە.
بەپێی یاسای هەڵبژاردن و یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندایە.