حكومەتی عێراق سزای كۆڕەك تێلێكۆمی خستەبواری جێبەجێكردنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بە فەرمی داوای لە هەریەك لە كۆمپانیاكانی ئەسیر بۆ پەیوەندییەكان و كۆمپانیای ئاسیاسێڵ كرد پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی ناوخۆیی تۆڕەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تێلێكۆم بپچڕێنن، هەردوو كۆمپانیاكەش پابەند بوون بە داواكارییەكە و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆڕەك پچڕاند.

بەپێی نووسراوێكی كۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق، كە ئەمڕۆ چوارشەممە، 1-11-2023 بە ژمارە 2/ر/1/160675، بەناونیشانی “پچڕانی پەیوەندیی ناوخۆیی”، ئاراستەی هەریەك لە كۆمپانیاكانی ئەسیر بۆ پەیوەندییەكان و ئاسیاسێڵ كردووە، داوایان لێدەكات بەپێی فەرمانی ژمارە 65ی ساڵی 2004ی بەركار و گرێبەستەكانی واژۆكراو لەگەڵ كۆمپانیاكانی مۆبایل، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ تۆڕی پەیوەندییەكانی ناوخۆیی كۆمپانیای كۆڕەك تێلێكۆم بپچڕێنن.

كۆمیسیۆنەكە هۆكاری بڕیارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ “كۆتایهاتنی ئەو مۆڵەتەی بە كۆمپانیای كۆڕەك تێلێكۆم دراوە لە رۆژی 30-8-2022ەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو كۆمپانیایە وەڵامدانەوەی بۆ بڕیارەكانی دادگا كە لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ئەو ئاگاداركردنەوە و هۆشدارییانە نەبووە، كە لە كۆمیسیۆنەكەوە دەرچووە، هەروەها جیددی نەبووە لە دانەوەی ئەو بڕە پارەی زۆرەی كەوتووەتە ئەستۆی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا