ئیبراهیم رەئیسی بۆ دكتۆر لەتیف رەشید: هەموو هەوڵەكانمان دەخەینەگەڕ بۆ بەهێزكردنی هاریكاری نێوانمان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دكتۆر لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی لە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران پێگەیشت بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری عێراق.

لە پەیامەكەی سەرۆك كۆماری ئێراندا هاتووە، خۆشحاڵم كە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە بكەم بەبۆنەی دەست بەكاربونتان لە پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق و راسپاردنی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت.

ئەوەشهاتووە، پەیوەندی برایانەی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری عێراق تەنیا سنوری جوگرافی و پەیوەندییەكانی هەردوو حكومەت پێكەوە گرێیان نادات بەڵكو قوڵاییەكی شارستانی و كلتوری گەلەكانیان لە مێژوودا رەگی داكوتیوە.

سەرۆك كۆماری ئێران ئەوەشی وتووە، هەموو هەوڵەكانمان دەخەینەگەڕ بۆ بەهێزكردن و پتەوكردن و پەرەپێدانی هاریكاری نێوانمان لەڕێگەی لێكنزیكبوونەوەی هەردوو وڵاتی برا.

هێمای بەوەشكردووە، عێراقێكی خۆشگوزەران و سەربەخۆ و بەهێز، رۆڵی ئەرێنی و بونیادنەر و كاریگەری دەبێت لە بەدیهێنانی ئاسایشی ناوچەكەدا.

ئیبراهیم رەئیسی لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا جەختی كردووەتەوە، كۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسی كردوە بە پشت بەستن بە دەنگی خەڵك لە كۆماری عێراق و هەموو هەوڵەكانی لە پێناو بنەماكانی دۆستایەتی هەردوو وڵات بووە. هیوای سەركەوتن بۆ حكومەتی نوێ دەخوازم لە بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن لە عێراق، هیوادارم پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات پتەوترببێت، داواكارم لە پەروەردگاری گەورە فەخامەتتان تەندروست و سەركەوتوو بكات و ئاسودەی و پایەبەرزیش بۆ كۆماری عێراقی دۆست و برا و موسوڵمان و حكومەت و گەلەكەشی بەدی بێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا