سودانی: حکومەت بەرەوپێشبردنی ئابووری لە پێشینەی کارەکانی داناوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، حکومەت بەرەوپێشبردنی واقعی ئابووری و گوزەرانی هاوڵاییانی لەپێشینەی کارەکانی داناوە.

لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ سودانی پێشوازی لە شاندێکی پیرانی عەشایەر و پیاوانی پارێزگای دیوانیە کردووە و گوێی لە کێشەی دانیشتووانی ئەو پارێزگایە گرتووە.

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا سودانی جەختی لەوە کردووەتەوە، حکومەت لەڕێی پڕۆژەی ستراتیژییەوە هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی قەیران و ڕەخساندنی هەلی کار دەدات و کاری لەپێشینەی بەرەوپێشبردنی دۆخی ئابووری و گوزەرانی خەڵکە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا