لەچەند ناوچەیەك خۆپیشاندان دەستی پێكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

بۆ رۆژی چوارەم و سەرلەنوێ لەچەند شارو شارۆچكەیەكی هەرێم خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دەستی پێكردەوە.

خۆپیشاندانەكە لەهەریەكە لە شارەكانی سەیدسادق و تەكیە و كفری و قەڵادزێ و دوكان كە دەكەونە سنوری پارێزگای سلێمانییەوە دەستی پێكردوەتەوە.

لەچەند رۆژی رابردوشدا خۆپیشاندەران لە زۆربەی ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەستیان بەخۆپیشاندان كردو داوایانكرد حكومەت هەڵبوەشێتەوە.

تائێستاش بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە حەوت كەس كوژراون هاوكات پێشمەرگەیەكی لقی پێنجوێنی پارتیش بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە گیانی لەدەستداو بەدەیان خۆپیشاندەریش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا