هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی فرانس پرێس، لە زاری بەرپرسێکی ئەمنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بڵاوی کردەوە، لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی بێ فرۆکەوانەوە هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا.

هێرشەکە لە ڕێگەی دوو فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە، هەوڵی داوە بنکەی ڤیکتۆریا لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بکاتە ئامانج، بەڵام لە لایەن سیستمی بەرگرییەوە فرۆکەکان خراونەتە خوارەوە.

هێرشەکە لە کاتی فڕینی فریکەیەکی مەدەنیدا بووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە 31-12-2021 هیچ سەربازێکی شەڕکەری ئەمریکا لە عێراق نەماوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا