سەرۆكی هەرێم و شاندێكی چین پەیوەندییەكانی چین و هەرێمی كوردستان تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی كۆماری چین كرد و رایگەیاند، هەرێمی كوردستان دەیەوێت سوودمەندبێت لە پرۆژەكانی چین لە عێراق.

رۆژی دووشەممە 13_2_2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان پێشوازی لە شاندێكی كۆماری میللیی چین كرد، بە سەرۆكایەتیی ژوو ‏رووی، یاریدەدەری وەزیر لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆمیتەی ‏ناوەندیی پارتی كۆمۆنیستی چین و شاندێكی یاوەری.‏

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە دیدارێكدا كە باڵیۆزی چین لە بەغدا و بەرپرسان لە كۆنسوڵخانەی ‏گشتیی چین لە هەولێر ئامادەی بوون، پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ عێراق و ‏هەرێمی كوردستان، دۆخی عێراق و پەیوەندییەكانی هەولێر‏و بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانیان تاوتوێ كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی و ژوو ‏رووی ئاماژەیان بەوە داوە، بە بایەخەوە لە پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ عێراق و ‏هەرێمی كوردستان دەڕوانن و خوازیاری برەودان بە هاریكاریی نێوانیانن، بەتایبەتی ‏لە بواری بازرگانی و كولتووریدا. لەو بارەیەوە باس لە كار و چالاكییەكانی ‏كۆمپانیا چینییەكان لە عێراق كرا. لەبارەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختی لەوە كردووەتەوە، كە جێبەجێكردنی سیستمی فیدراڵی لە عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان ‏لەسەر بنەمای دەستوور، دەبێتە هۆی سەقامگیری و برەودانی زیاتر بە بواری ‏ئابووری. هەروەها خواستی هەرێمی كوردستانی دووپاتكردەوە بۆ سوودمەندبوون لەو ‏پرۆژانەی چین لە عێراق ئەنجامیان دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا