سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی میسر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەک شەممە 2ی نیسان، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە میسر و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی میسرەوە پێشوازی لێکرا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی قاهیرە لە میسر.

ئاماژەی بەوەکرد، لە فڕۆکەخانە، لەلایەن حەنەفی جەبەلی، سەرۆکی پەرلەمانی میسرەوە پێشوازی لێکراوە.

میدیاکانی عێراقیش باسیان لەوەکرد، بڕیارە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر و بەرپرسانی باڵای وڵاتدا کۆببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا