لە کەرکوک داواکراوێکی مەترسیدار دەستگیر دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئاژانسی هەواڵگری لە کەرکوک “تیرۆرستێک”ی دەستگیرکردووە کە ساڵی 2014 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی گواستووەتەوە بۆ پاڵاوگەی بێجی.

لە بەیاننامەیەکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، دەستکەوتنی زانیاری و چاودێری کردنی وردی شانە نوستووە “تیرۆرستییەکان” بوونەهۆی ئەوەی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدڕاڵییەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە کەرکوک کەسێک دەستگیر بکەن کە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوە.

ئەوەش هاتووە، لەدوای ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە دەرکەوتووە، ئەم کەسە ساڵی 2014 سەربە رێکخراوە تیرۆرستییەکان بووە و لەژێر دەستی ئەمیری شەرعی ویلایەتی سەڵاحەدین کاری کردووە و لەگەڵ چەند مەفرەزەیەکی تیرۆرستیشدا لە بێجی کاری کردووە بۆ کردنەئامانجی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان.

باس لەوەش کراوە، ئەو کەسە بەشداری لەو ‌هێرشە تیرۆرستییەدا کردووە کە ژمارەی بەشداربووانی 300 کەس بوون و 50 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان بردە پاڵاوگەی بێجی و دواتر تەقاندیاننەوە و چەندین زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا