“ژمارەیەك كۆمپانیای بێ مۆڵەت نرخی بەنزینیان گرانكردووە”

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی سامانە سروشتیەكان لەپەرلەمانی‌ كوردستان ئاشكرای دەكات یەكێك لە هۆكارەكانی گرانبوونی نرخی بەنزین بەهۆی هاوردەكردنی بەنزینەوەیە لەلایەن بەشێك لە كۆمپانیا بێ مۆڵەتەكانەوە.

گوڵیزار رەشید جێگری سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی‌ كوردستان بۆپۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، بەدواداچوونی بۆ هۆكاری بەرزكردنەوەی بەنزین كردووە، بۆی دەركەوتووە بەنزینێكی‌ زۆر لە كوردستان هەیە و هیچ بیانویەك بۆ گرانكردنی‌ نرخی‌ بەنزین نییە، بۆیە بە پێویستیزانی نرخەكەی‌ ئاسایی بكرێتەوە.

وتیشی، “تەنها رێگری لەهەندێك كۆمپانیا كراوە كە كوالێتی جۆری ئەو بەنزینەی هاوردەیانكردووە بەپێی رێنمایی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نەبووە، یاخود سەرچاوەی هێنانی بەنزینەكەیان نەناسراو بووە، واتە بەهۆی هێنانی بەنزینی بێ كوالێتییەوە لەلایەن هەندێك كۆمپانیاوە نرخی بەنزین بەرزكراوەتەوە”.

دڵنیایشیدا لەوەی، لە ناوخۆی كوردستان گەنجینەیەكی زۆری‌ بەنزین هەیە و هیچ بیانویەك نییە بۆ ئەوەی وێستگەكانی سوتەمەنی نرخەكانیان بەرز بكەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە نرخی بەنزین بەبەراورد بە نرخی پێشووی كەمێك بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیوە و ئەوەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان و شۆفێرانی بەتایبەت لێكەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا