پرۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا بە بەهای نزیکەی سێ ملیار دینار جێبەجێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە29ی کانونی دووەم، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، پرۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا بە بەهای نزیکەی سێ ملیار دینار جێبەجێدەکرێت.

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، پڕۆژەی زیادکردنی سێکشنێک بۆ وێستگەی کارەبای پیرەمەگرون لەگەڵ گۆڕەرێک بە توانای 31.5 مێگاوات کارەبا لە جێبەجێکردندایە”.

ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆژەکە 25 مێگاوات کارەبای دیکە بۆ سنووری وێستگەکە دابین دەکات و توانای پێدانی کارەبای لە ڕێگەی شەش فیدەرەوە هەیە.

ڕوونیکردەوە، پڕۆژەکە کێشەی بار زۆری بەشێکی زۆر لە وێستگەی پیرەمەگرون چارەسەر دەکات، تا ئێستا لە 80% کارەکانی تەواو بوو و بڕیارە لە ماوەی 365 رۆژدا تەواو ببێت.

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا