پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سووتاندنی قورئانی پیرۆزی سەرکۆنە کرد و داوایکرد هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک.
سەرۆکوەزیران لە تویتێکدا رایگەیاند، سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم. داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراوبن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان.
رۆژی 28 ی حوزەیران لە شاری ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید، کەسێکی بە رەچەڵەک عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا لەبەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم قورئانی پیرۆزی سووتاند.
لە بەرانبەر ئەو کارەدا کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان ئەنجامدرا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ستۆکهۆڵم بۆ رێگریکردن لە سەرھەڵدانی ھەر رووداوێک لە شارەکە، سەرجەم پۆلیسەکانی ئەو شارەی بۆ بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم بڵاوە پێکردبوو.