پۆڵەتیك پرێس
بڕیارە ئەمڕۆ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی لەبارەی پرسی لامەركەزییەتەوە لە ئاستی باڵا كۆببنەوە.
كۆبونەوەكە لە دەباشان بەڕێوەدەچێت، تیایدا هەریەك لە پرسەكانی لامەركەزیی و پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا و دابینكردنی موچە و بژێوی ژیانی خەڵك تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكە دەبن.
لە بزوتنەوەی گۆڕان هەریەك لە عومەری سەید عەلی و ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی بەشداری دەكەن و یەكێتیش هاوسەرۆكان و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەب سیاسییەكان بەشداردەبن.
لە ماوەی رابردودا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەی لامەركەزی وەك چارەسەرێك بۆ كێشەی ئیداری و خزمەتگوزارییەكان ئامادەكرد و خستیە بەردەم لایەنەكان، ئێستاش چاوەڕێی كۆبوونەوەی لایەنەكانە بۆ ئەوەی وەڵامیان بدەنەوە.
پۆڵەتیك پرێس پەیوەندی بەچەند سەركردەیەكی یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕانەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكان نەدرانەوە.