حامیدی حاجی غالی بۆ یەکێتی و پارتی: ئەو سەروەت و سامانەی هەتانە بیدەنە خەڵک

پۆڵەتیك پرێس

حامیدی حاجی غالی لێپرسراوی نووسینگەی پێكهاتەكۆمەڵایەتییەكان دەڵێت: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی باسی ئەوەمان كرد یەكێتی ناو یەكێتی بپارێزین، یەكێتی ناو جاف و هەموو تیرەكان بپارێزین. لەبارەی دۆخی هەرێم و گوزەرانی خەڵكیشەوە وتی: داواكارم پارتی و یەكێتی، ئەو سەروەرت و سامانەی هەیە بیدەنە خەڵك بۆئەوەی خەڵك لەگەڵیاندابێت، ئەم دۆخە بەردەوام بێت حكومەتەكە دەڕووخێت، كە رووخا دروست نابێتەوە بەئاسانی.

حامیدی حاجی غالی لێپرسراوی نووسینگەی پێكهاتەكۆمەڵایەتییەكان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بۆچوونم وایە هەندێك هەل هەیە لەدەستمان دەرچوو، ئێستاش هەرتەباییمان دەوێت لەگەڵ پارتی، یەكێتی بەرنامەی جیاوازە هەرچیەك پارتی بیڵێت بەدوایاناڕوات تەماشای بەرژەوەندی خۆی و كورد دەكات، یەكێتی دوای تەپڵی پارتی ناكەوێت، ئەگەر پارتی پێی وایە یەكێتی هیچ نییە یەكێتی شتەو زۆر شتیشمان پێدەكرێت لەبەر مێژوو نەمانكردووە.

وتیشی: من ئێستاش برایەتی پارتی و یەكێتی بۆ خزمەتی خەڵك بە پێویست دەزانم بەڵام دەبێت بەپلەی یەكەم پارتی بەخۆیدا بچێتەوە و یەكێتیش پەند لە رابردوو وەربگرێت، ئەو سەروەرت و سامانەی هەیە بیدەنە خەڵك بۆئەوەی خەڵك لەگەڵیاندابێت، ئەم دۆخە بەردەوام بێت حكومەتەكە دەڕووخێت، كە رووخا دروست نابێتەوە بەئاسانی. بۆیە داواكارم پارتی و یەكێتی دەستكەنە ماڵی خۆیان و سەروەتی خۆیان بدەنە خەڵك خۆ كە لە شاخ هاتنەوە سەروەتیان نەبوو.

لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم ناوەند حامد حاجی غالی وتی: ئێمە بمانەوێت و نەمانەوێت بەشێكین لە عێراق سەلمێندراش كە ویستمان بەشێك نەبین لە عێراق سوك و رسوایانكردین لەبەرئەوەی زۆرم پێباشە هەموو حزبەكان لەگەڵ بەغدا رێكبكەون ئەم قۆناغە قۆناغی سەددام نییە، ئەبێت هەموومان بەكورد و عەرەب و سووننە و شیعەوە هەوڵبدەین بۆ دیموكراتی و پێكەوەژیان.

حامیدی حاجی غالی لێپرسراوی نووسینگەی پێكهاتەكۆمەڵایەتییەكان لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی چەند رۆژی رابردووی لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی دەڵێت، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی باسی ئەوەمان كرد یەكێتی ناو یەكێتی بپارێزین، یەكێتی ناو جاف و هەموو تیرەكان بپارێزین ئێمە سنگمان كراوەبێت و خۆمان بە گەورە نەزانین خۆمان بەبرا بچوك بزانین بۆ خزمەتی خەڵكی كوردستان.

حامیدی حاجی غالی لێپرسراوی نووسینگەی پێكهاتەكۆمەڵایەتییەكان ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی عەشرەتی جاف خراپ نییە بەگشتی باشین ئێمە خەریكبوو درزێكمان تێبكەوێت بەڵام خزمانی جاف كۆیان كردینەوە دەستمانكردە ملی یەك و بەڵێنمان دا هەرچییەك بكەین بەبرایەتی بیكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا