زیاتر لە 6000 گەشت لە جیهاندا رادەگیرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیاتر لە شەش هەزار و 300 گشتی ئاسمانی لە جیاندا بەهۆی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە هەڵوەشێندرانەوە و هەزاران گەشتی دیکەش دواخران.

بەپێی بڵاوکراوەیەک لە ماڵپەڕی فلایت ئەوێر، زۆرێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی سەریساڵ بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە جیهاندا هەڵوەشێندراونەتەوە و بەشێکیشیان دواخراون.

هەر بەپێی ئەو ماڵپەڕە، نزیکەی دوو هەزار و 800 گەشتی ئاسمانی رۆژی شەممە هەڵوەشێندراونەتەوە کە لەنێوانیاندا 970 گەشتیان هاتن و چوون بوون لە فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا، هاوکات، گەشتە دواخراوەکان هەشت هەزار گەشتیان تێپەڕاندووە.

ساڵانە لەماوەی سەریساڵدا بەتایبەتی لە وڵاتانی رۆژئاوا ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووان پشووەکانیان لە گەشتکردندا بەسەردەبەن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، زۆرێک لەو گەشتانە هەڵدەپەسێردرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا